سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی کرمان لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی گەیشتە 53 کەس، 71 کەسی دیکەش بریندارن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای فەرمی ئێران، تائێستا 73 کەس کوژراون و 170 کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ یادی چوار ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە، خەڵکێکی زۆر چوونەتە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان.

سەرەتا میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکیان بوتڵی گاز بووە و لە نزیک مزگەوتی “ساحێب زەمان” تەقیونەتەوە کە لەسەر رێگەی گۆڕستانەکە هەڵکەوتووە.

لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیدا، رەحمان جەلالی، جێگری پارێزگاری کرمان بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی رایگەیاند، “تەقینەوەکان بە بۆمبی چێندراو ئەنجامدراون و تیرۆریستین”.

هه‌واڵی زیاتر