لە هەولێر لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقە لە پارێزەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا و بریندار بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سۆهراب ئەسەدوڵڵا رەحمەتی، پارێزەرێکی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەی لێکرا و بەگوێرەی زانیارییەکان گوللـەیەکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە برینداربووە.
سۆهراب رەحمەت لە شاری هەولێر دەژی، ئێستا گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لایەنە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.