سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆریستێکی داعـ*شی راگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە، بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی 9ـی 2033، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 6ـی ئەیلوولی 2023، ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (زیدان خلیفە احمد مطر ناسراو بە ابو لیلی) دەستگیر دەکەن کە ئەمیری کەرتی (سعد بن ابي وقاص) بووە لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکی لە چیای قەرەچووغ بووە.

ئاماژە بەوەش دراوە: تیرۆریستیی دەستگیرکراو لە ساڵی 2014 پەیوەندیی کردووە بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و چەکدار بووە لە ناوچەی شرگات، دواتر کراوەتە بەرپرسی مەفرەزەی هاوەن و بەشداریی لە شەڕەکانی ئەو رێکخراوە دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە لە میحوەرەکانی مەخموور و قەراج، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2017 ئەم رێکخراوە هەڵساوە بە دروستکردنی چەندین مەفرەزە کە ناوبراو بەرپرسی یەکێک لەو مەفرەزانە بووە لە ناوچەکانی چیای قەرەچووغ، ئەبووشیتە و کوشاف بە مەبەستی تیرۆرکردن و رفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل و ئازادکردنیان لە بەرانبەر پارەدا.

هه‌واڵی زیاتر