سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پەخشکردنی فیلمێکی پۆڕنۆ لە بەغدا هەرای نایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاشەی رێکلامەکانی بەغدا هاککرا و فیلمێکی پۆرنۆی لەسەر پەخشکرا، ئەمەش نیگەرانی خەڵکی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، شاشەیەکی رێکلام لە گۆڕەپانی عوقبە بن نافع لە کەڕادەی شاری بەغدا هاککرا و دیمەنی فیلمێکی پۆرنۆی لەسەر پەخشکراوە.

خەڵکی بەغدا سەریان سوڕما کاتێک فیلمێکی پۆرنۆگرافی لەسەر یەکێک لە شاشە گەورەکانی رێکلام لە گۆڕەپانی عوقبە پەخشکراوە، دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواوی شاشەکانی رێکلامیان لە بەغدای پایتەخت کوژاندەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان راگەیاند و دەڵێن: ئەوکەسە یەکێک لە شاشەکانی رێکلامی بەغدای هاککردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتبارەکە فیلمی پۆرنۆی پەخشکردووە”.

هه‌واڵی زیاتر