سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

فڕۆکەیەکی تورکی بەهۆی هەوڵێكی خۆکوشتنەوە ناچار دەبێت بنیشێتەوە

کەسێک لەنێو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا هەوڵی ‘خۆکوشتن’ دەدات و بەهۆیەوە، فڕۆکەکە ناچار دەبێت بنیشێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا لەمیانی گەشتێکیدا لە ئیستانبوڵەوە بۆ شاری مەراکیشی مەغریب، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە سەرنشینەکانی باری تەندروستی تێكدەچێت، ناچار دەبێت بنیشێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە چووەتە تەوالێتی فڕۆکەکە و تا ماوەیەکی زۆر نەهاتووەتە دەرەوە، کاتێکیش ستافی فڕۆکەکە گومانیان بۆ دروست دەبێت، بە ناچاری دەرگای تەوالێتەکە دەکەنەوە و دەبینن سەرنشینەکە بوراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، سەرنشینی فڕۆکەکە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کراوە و بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە، فڕۆکەکە لە جەزائیر نیشتووەتەوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی تیمی پزیشکی بۆ نێو فڕۆکەکە، گیان لەدەست دەدات و دواتر دەردەکەوێت، خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هه‌واڵی زیاتر