سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 07ـی 2023 لە ئاگادارییەکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە کە لەلایەن  دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراینەوە بەهۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە ئەمڕۆوە تاوەکو کاتێکی نادیار هیچ هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عێراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات.

لە ئاگادارییەکە داواش لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بکەن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ناتوانن گەشت بکەن، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی (24) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەش داوە کە لە دووبارە ڕێگەپێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاگادار دەکرێنەوە.

هه‌واڵی زیاتر