له‌وه‌ڵامی بوختانه‌كانی ستران عه‌بدوڵادا
ئامانج عه‌بدوڵا سوور
باری شڵه‌ژان و بێ سه‌روربه‌ره‌یی و په‌رته‌وازه‌یی خراپترین دۆخێكه كه رووبه‌ڕووی میدیا ببێته‌وه ، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیای یه‌كێتی وه‌كپه‌تایه‌كی كوشنده خۆی پێداكێشاوه و له‌وپه‌ڕی بێ ده‌ربه‌ستیدا په‌نایی به‌دڵه‌راوكێ و ناسه‌قامگیری گرتووه ئه‌وه بۆیه هۆنینه‌وه‌ی بوختان و درۆ‌و زمانی داشۆرینی كردۆته پیشه‌ی رۆژانه‌ی.
له‌ئێستادا دژنما و ئه‌وپه‌ری پارادۆكسیه‌ت ئه‌و دیواره شڵۆقه‌یه كه میدیا شه‌پرێوه‌كه‌ی یه‌كێتی دوورله پرنسیپی به‌رپرسیارێتی پاڵیپێوه‌داوه‌ته‌وه، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا فیتنەی حه‌وت خێڵ به‌سه‌پان راناگرن.
ئه‌ی ئه‌وه‌نیه ستران عه‌بدوڵای لێپرسراوی میدیاكه‌ی یه‌كێتی تازه به‌تازه ته‌سه‌لایی دڵی حزبه‌كه‌ی به‌داڕشتنی بوختان ده‌داته‌وه ئه‌وه‌تاله‌وتارێكدا به‌وپەڕی چاوقایمییه‌وه و به‌زمانێكی زبر و دوور له‌بنه‌ماكانی پێكه‌وه هه‌ڵكردن په‌لاماری شكۆی كوردایه‌تی ئه‌دات و به‌رۆژی رووناكنیازی به‌وه‌یه ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی میدیا و بێ دیسپلینی حزبه‌كه‌ی به‌سه‌ری ئه‌وی تردا بسوێ!
هه‌رگیز نه‌بووه ناشێت جه‌لاد حیكایه‌تی مه‌زڵوم بنوسێته‌وه ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زی له ته‌وربێت شعر بۆ گوڵ نانوسێت ، ئاخر كه‌سێك نیه له‌موڵاته به‌رینه‌دا هه‌ستی به‌وه نه‌كربێت كه‌یه‌كێتی داهێنه‌ری زمانی داشۆرین و په‌لاماردانی موقه‌ده‌ساته ، ئه‌وه میدیاكه‌ی یه‌كێتییه عه‌یامێكه‌زووڕنا ئه‌ژه‌نێ ، دژ به‌پیرۆزیه‌كانی ئه‌م وڵاته وتفه‌نگ به‌رابردووی میلله‌تێكه‌وه ئه‌نێ و باكیشی به‌و ئیدۆیمه نیه كه ئه‌وه‌ی ده‌مانچه‌به‌رابردوویه‌وه بنێت ئاینده تۆپبارانی ئه‌كات.
ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌كێتی نه‌بوو له‌میدیاكه‌یه‌وه‌ی گوزارشتی (په‌رێزتان پاك رابگرن)ی بۆ هاندانی له‌به‌ین بردنی یه‌كڕیزی به‌كارهێنا ، چما ئه‌وه‌یه‌كێتی نه‌بوو فه‌رهه‌نگی جنیۆ و داشۆرینی هێنایه ناو میدیایی كوردییه‌وه وهه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كاندا سیاڕونامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌كه‌لاپه‌ره‌كانی تەنها خه‌جاڵه‌تنامه‌یه‌ك بوو هیچی تر!
ئه‌وه به‌چ روویه‌كه‌وه‌یه راگه‌یاندنی یه‌كێتی ولێپرسراوەكەی زاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه باس له‌وه بكه‌ن كه‌پارتی په‌لاماری شكۆی ئه‌وه‌ی تر ئه‌دات؟ ئاخرپارتی چونكه پابه‌ندی پرنسیپی نه‌ته‌وه‌ییه به‌رێبازی بارزانی گۆشكراوه ، رێبازێكه دیدگای له‌سه‌ر كوردبوون و داكۆكی له‌بوون ساغ كردۆته‌وه،رێبازێكی په‌روه‌رده‌ییه به بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌رگیز رێ به‌وه نادات كه‌سانێك به‌ناوی پارتیه‌وه زمانی فیتنه و ئاژاوه‌گێری بهێننه‌كایه‌وه ،هه‌روه‌ك ئه‌و رەوتارەی كه‌دووره له‌چه‌مكی پێكه‌وه‌ژیان به‌ته‌نها له‌یه‌كێتی ئه‌وه‌شێته‌وه و له‌ومیانه‌یشدا بۆهۆنینه‌وه‌ی بوختان خواهه‌ڵناگرێ یه‌كێتییه‌كه‌می بێ ركابه‌ری فیتنه‌گێریه.
ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌م رێبازه نیشتمانیه‌ی پارتی بێت فێره نانی كاڵی خۆی نەگۆڕێتەوە به‌خوانی بێگانه ، واپه‌روه‌رده‌یه نه‌بوختان بكات و نه‌په‌لاماریشكۆی پیرۆزییه‌كان بدات جا هه‌ركه‌س پابه‌ندی ئه‌م پرنسیپه نه‌بوو بێ سێ و دوو پارتی نیه و له‌م رێبازه بێ به‌رییه.
هه‌ربه‌و پرنسیپه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وتویته‌ی كرد نه‌پارتیه و نه‌له‌سه‌ر پارتیش حسابه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌شی كه كردی سه‌ره‌نجام رووبه‌ڕوویلێپێچنه‌وه‌ی یاسایی بوەوە ، خۆ زۆنی یه‌كێتی نیه شاری بێ حاكم بێ و شه‌وان ته‌قه و راوڕووت میوانی شار بێ و سه‌رانه و به‌بارمته‌گرتنیشار گرانتی سیاسی ده‌ستی حزبه‌كه بێت.
ئه‌وه‌یه‌كێتی بوو به‌میدیا شه‌پڕێوه‌كه‌یه‌وه كه‌هه‌ر له‌حه‌شامه‌تێكی به‌تاڵ ئه‌چێت له‌دوای تویته‌كه رۆڵی فیتنه‌ی ئاشوبی بینی و نیازی به‌ئاگرخۆشكردن بوو، ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌كێتیه بڕوای به‌فره‌یی نیه و دژی كۆتاكان جاڕ ئه‌دات و كاری له‌پێشینه‌ی بووه به دژایه‌تی ئاین و ئاینزا ونه‌ته‌وه‌كانی تری ناو كوردستان و له میدیاكه‌شیدا به‌ئاشكرا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
میدیای یه‌كێتی له‌دۆخێكی ئێجگار ناله‌باردایه كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌م میدیا لاسه‌نگه و خودی لێپرسراوی میدیاكه‌ش دركیان به‌و راستیه‌كردووه كه له‌ناو بازنه‌ی چه‌قبه‌ستوی پارادۆكسدا ئه‌خولێنه‌وه ، به‌دووری نازانم له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره خودی ستران عه‌بدوڵا ئه‌گه‌ریه‌كێتی تۆزێك ئینسافی پێوه هێشتبێت له‌به‌رخۆیه‌وه به‌من بڵی ئه‌شهه‌دو تۆ راست ئه‌كه‌یت .
ئه‌وه بۆچی وایه ئه‌وه‌ی به‌دیارهیچه‌وه دانیشتوه باكی به‌هیچ نیه و چاوشاركێ له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌كات؟ سه‌یره به‌راستی ئه‌وه یه‌كێتیه له‌بارێكدایه‌هه‌رچی زوو بێت ئه‌و له‌سه‌ر كورسی دائه‌نیشێ و هه‌رچی راست بوه‌وه قسه‌كه‌ری حزبه‌كه‌یه و پیشه‌نگ و داهێنه‌ری زمانی داشۆرین وفه‌رهه‌نگی زمانی زبره كه‌چی سلێمانی وته‌نی “سوك و باریك ده‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به‌سه‌ری ئه‌وی تردا بسوێ” !