سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ژمارەیەكی بەرچاو منداڵ و گەنج لەپارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند: بەستنی دەمامک بۆ ناچارییە، تەنانەت بۆ ئەوانەشی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئاماژە بە بەرزبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا و رایگەیاند: داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە سەردانی پارێزگاری دهۆک دەکەن، پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەکان بن، پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت.

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵ و گەنج لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و پێنج سه‌د و حه‌ڤده‌ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و دوازده‌ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە.

هه‌واڵی زیاتر