سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

 

رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هێمای بە تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق دا لە بەرانبەر گەلی کوردستان و بە پێویستی زانی حکومەتی فیدرال بە بایەخەوە دۆسیەی قوربانییەکانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق بکاتە ئەولەویەت و بە شێوەیەکی شایستە و دادپەروەرانە قەرەبووی هەموو کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ئەو رژێمە بکاتەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کورتەیەکیان لە کارو پڕۆژە و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هه‌واڵی زیاتر