سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ھەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی زاخۆ و سۆران

گوتەبێژی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستەڕوو و رایگەیاند، “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ”.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو دەڤەرە لە رووی جوگرافییەوە بەرفراوانن، بۆیە بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوو دەڤەرە پێشکەش دەکات لە رێگەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە پەلەو راستەوخۆ.”

هه‌واڵی زیاتر