سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسی بڕیاردان لە مووچە بکرێ، بەڵام کۆبونەوەکە ئەمڕۆ ناکرێ

لەبارەی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
شوان بەرزنجی
بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسی بڕیاردان لە مووچە بکرێ، بەڵام کۆبونەوەکە ئەمڕۆ ناکرێ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار پێی ڕاگەیاندم: بەهۆی ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت لە دەرەوەی وڵاتە بۆیە ئەمڕۆ کۆبونەوەکە ناکرێ.
ئەو سەرچاوەیە جەختی کردەوە ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکوومەت دەگەڕێتەوە و دواتر کۆبونەوەکە دەکرێ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی پێ ڕاگەیاندم، کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەفتەنە لە ڕۆژی چوارشەممە دەکرێ، بۆیە چوارشەممە کۆبونەوەکە دەکرێ.
تاوەکوو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار نەدات پێناچێ مووچەی مانگی حەوت دابەش بکرێ، چاوەڕوان دەکرێ یان لێبڕین هەڵبگیرێ، یان ڕێژەی لێبڕین کەمبکرێتەوە و دواتر مووچە لە ماوەی چەند ڕۆژێک دابەش بکرێ.

هه‌واڵی زیاتر