سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کەشناسی:شەپۆڵێکی باران بارینی یەک ھەفتەیی روو لە ھەرێم دەکا

شەپۆلێکی دیكەی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستان دەكات ، بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلەكە ماوەی یەك هەفتە دەخایەنێـت و ڕۆژانی نەورۆزیش كەشوهەوا سارد و باراناوی دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە سەرەتا هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی یەك هەفتە دەخایەنێت.

لە زانیاریەكانی كەشوهەوا ماڵپەڕەكەدا هاتووە، کە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵ 21ی ئازار لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم باران دەبارێت.

ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، ڕۆژانی 21ی مانگ تاوەكو 27ی مانگ باران بارین بەشێوەی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت ، هاوکات پێشبینی دەكرێت لە نزیكی سەنتەری شارەكان بارانێكی زۆر ببارێت و پلەکانی گەرما نزم ببێتەوە.

هه‌واڵی زیاتر