نووسەر و رۆژنامەنووس، رسول صالح خۆشناو، نووسەری پەرتووکی (فرۆشیاری پڕۆفێشناڵ؛ لە پڕۆژەیەكی بچووكەوە بۆ كۆمپانیایەكی گەورە) ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە فرۆش بە دایکی هەموو پیشە و کەسبوکارێک دادەندرێت و ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆش، دانوستاندانێکە بۆ ڕازیکردن بەرامبەر بۆ بەستنی گرێبەست یا فرۆشتنی، کەلوپەل یا خزمەتگوزارییەک، بۆیە هەست بە پێویستبوونی لە کتێبخانەی کوردیدا دەکرا.
خۆشناو گوتیشی: پەرتووکەکە ١٣٦ لاپەڕە و بە قەبارەی گیرفانییە، بۆ ئەوەی هەڵگرتن و خوێندنەوەی ئاسان بێت و لە سێ بەش پێکهاووە؛ بەشی یەکەم، لە ژێرناوونیشانی (بنەماكانی فرۆش وفرۆشیاری پڕۆفێشناڵ) باس لە بنەماکانی فرۆشی سەرکەوتوو و بوون بە فرۆشیاری سەرکەوتوو کراوە.
لە بەشی دووەم؛ بە ناوونیشانی (ڕێكڵام وبازاڕسازیی دیجیتال)،بە کورتی باس لە بناماکانی بازاڕسازی و بەدستهێنانی بازاڕی باش لە ئینتەرنێت و سۆشیالمیدیا دەکرێت و لە کۆتایی بەشی دووەم ئینستاگرام وەک نموونەیەکی سۆشیالمیدیا وەرگیراوە و چەند ڕێکارێک خراوەتەڕوو بۆ ئەوەی بتوانین کڕیارەکانمان ئێمە بدۆزنەوە و بازاڕێکی باش بەدەست بهێنین.
تەكنیكەكانی فرۆش، ناوونیشانی بەشی سێیەمی پەرتوکەکەیە و چەند تەکنیکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی فرۆش خراوەتەڕوو، کە بە هۆیەوە دەتوانن کۆتایی بە فرۆش بهێنین و لە ئەنجامدا فرۆشی باش بەدەست بهێنین.
خانەی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ئەرکی لە چاپدان و بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە. کاری دیزاینی بەرگ لە لایەن، سالار سوپا ئەنوەر و پیداچوونەوە و پیداچوونەوە و هەڵچنینش لە لایەن ساڵار محەممەد (شاخەوان) ئەنجام دراوە و ژمارەی سپاردنی (٤٤٦)ی ساڵی ٢٠٢٠ی پێدراوە و نرخی پەرتووکەکە ٢هەزار دینارە و لە پیشانگای دووەمی کتێبی سلێمانی لە ژووری ١٢٩ / خانەی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە خراوەتە بەردەست خوێنەرانی ئازیز.
نوێ
- سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
- لە ئیستەنبوڵ خوێندکارێکی عێراقی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی دەکوژێت.
- مەریوان قەرەنی: هاتنی TBI بۆ نێو هەژماری من پاساو بۆ نەناردنی مووچە ناهێڵێتەوە.
- مەسرور بارزانی : دڵنیایی دەداتە زیانلێكەوتوانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر.
- باوکێک خێزانەکەی دەکوژێت کە ١١ ئەندامن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
- حكوومهتی ههرێمی كوردستان پاره بۆ ژمارهیهك پڕۆژهی سلێمانی تهرخان دهكات
- بانکی TBI زیادکرابۆ فۆرمی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە هەژماری من
- هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا کرا
- “هەژماری من” لە فۆڕمی زانیاریی فەرمانبەراندا بانكی “تی بی ئای” زیاد كرد
- پێشەوا هەورامانی: حکوومەتی هەرێم هەوڵ دەدات فەرمانبەرانی گرێبەست بە هەمیشەیی بکرێن
ههواڵی زیاتر