سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ڤیدیۆ| دایكێك:”پەكەكە مناڵە ١٣ ساڵەكەمیان دزی و كە وسیتی ڕابكات كوشتیان”

یەکینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە گەریلایەکی ئەوان بە ناوی ئەسرین محەمەدی بە بۆمبارانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

 

بەلام بە كات تێپەڕبوونی كات و زانیاریەكانی بنەماڵەكەی دەركەوت كە، ئەسرین محەممەدی ناسراو بە سۆنیا، کچێکی تەمەن 13 ساڵانی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە هاوینی ساڵی 2017 لەلایەن پژاکەوە رفێندرابوو. بنەماڵەکەی کە زۆریان خزمەت بە گریلاکانی پەکەکە / پژاک کردبوو، زۆریان هەوڵدا جارێک منداڵەکەیان ببینن یان پێیان بڵین کە لە کوێیە بەڵام وەکوو سەرجەم بنەماڵەی گریلاکانی پەکەکە بێ وەڵام مانەوە.

حەسەن محەممەدی و مریەم خزری، باوک و دایکی ئەسرین، لە سکاڵانامەیەکدا داوا لە حکوومەتی هەرێم و ئێران و دامو دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەکەن تا بەهانایانەوە بچن. بەڵام سکاڵاکەیان وەکوو سکاڵای زۆر نیشتمانەروەری دیکە کار لەسەر پەکەکە ناکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا “مریەم خزری”، دایکی ئەسرین، لە رێگای گرتەیەکی ڤیدیۆیەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی جگەرگۆشەکەی بڵاو کردەوەو گوتی ئەگەرچی پەکەکە بە بی ئەوەی ئاماژە بە شوێنەکەی بکەن تەنها پێیان راگەیاندووە کە ئەسرین شەهید کراوە، بەڵام لە راستیدا ئەسرین لە کاتیکدا ویستوویەتی لە دەست پەکەکە هەڵبێت لەلایەن ئەو رێکخراوەو شەهید کراوە.

دواتربە هۆى دروستبوونى پاڵەپەستۆ و فشارێکى گەورە لەسەر پەکەکە و پژاک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یەکانگیرییەکى گشتى لەسەر ئەم پێشێلکاری و لادانە کۆمەڵایەتى و نیشتمانییەى ئەم هێزە کوردییەى باکوورى کوردستان، میدیاکانى پەکەکە و ئەو كادیرانەی کە ئێستا بە ناوى چالاکى مەدەنى لە باشوورى کوردستان دەژین، دەستیان بە پاساوهێنانەوە بۆ ئەم کارە نایاساییەى پەکەکە و پژاک کرد و تەنانەت ڤیدیۆیەکیان لە باوکى ئەسرین واتە “حەسەن محەمەدی” بڵاو کردەوە کە تیایدا نووسراوانە قسە دەکات و دەڵێت “سیخوڕ و بەکرێگیراوانى پیاوانى دەوڵەت چوونەتە لاى ژنەکەم و ژنەکەشم فەقیر و نەخۆشە و ئەو ڤیدیۆیەیان لێى گرتووە و بەمەش ویستوویانە لاپەڕەى سپى حیزبی پژاک لەبەرچاوان ڕەش بکەن”.

بەڵام یەکێک لە خزمە نزیکەکان حەسەن محەمەدی باوکی ئەسرین محەمەدى بە ماڵپەڕی ئاڤاتودەى گوتووە “حەسەن لە قەڵادزێ دەستفرۆشى دەکات، چوار ڕۆژ پێش پەکەکە چوونەتە سەرى و بە زۆرى بردوویانە بۆ پێنجوێن و لەوێ ئەم ڤیدیۆیەیان پێ تۆمار کردووە و هەڕەشەیان لێ کردووە کە دەبێت ئەو شتەى ئەوان بۆیان نووسیوە و فێرى دەکەن، هەمان شت بهێنێتە سەر زمان”.

هه‌واڵی زیاتر