سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ڤیدیۆ… ساتی ھیرشكردنە سەر شاسوار عەبدولواحید لەلایەن خۆپیشاندەرانی سلێمانیەوە

خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە درووشمی (دزە.. درۆزن) هێرشیان کردە سەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی گرووپی نەوەی نوێ و بازرگانی قەرزاری حکوومەت و بەناچاری لەدەستیان ڕایانکرد.

بەگوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی سوشیاڵ میدیایی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر بڵاویكردووتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، شاسوار عەبدولواحید کاتێک هەوڵی داوە سواری شەپۆڵی داواکارییەکانی خەڵکی بێت، چووەتە نێو خۆپیشاندەرانی سلێمانییەوە، بەڵام تێکڕا بە درووشمی (دزە.. دزە) و (بڕۆ دەی بڕۆ) هێرشیان کردووەتە سەر و ناچاریان کردووە لەدەست خۆپیشاندەران هەڵبێت.

لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە شاسوار عەبدولواحید چەندان کەسی سەر بە خۆی لەگەڵدا بووە و ئەو کەسانە لەنێو تووڕەیی خۆپیشاندەران ڕزگاریان کردووە.

ڤیدیۆیی یەك

‏https://www.facebook.com/148693135213652/posts/2968765163206421/?vh=e&d=n

ڤیدیۆی دوو

‏https://www.facebook.com/148693135213652/posts/2968794549870149/?vh=e&d=n

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە خەڵکی کرد، ڕێگە نەدەن کەسانێکی هەلپەرست سواری شەپۆڵی داواکارییەکانیان بێت و جەختی کردەوە کە حکوومەت پشتیوانی لە داواکارییەکانیان دەکات و ئاسانکارییان بۆ دەکات.

هه‌واڵی زیاتر