سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وەزیری تەندروستی: مەترسییەکانی کۆرۆنا ماون

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە لەنێویاندا بنکە تەندروستییەکان کە بۆ خزمەتگوزاریی سەرەتایی دەبن، دەشڵێ “مەترسییەکانی کۆرۆنا ماون”.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راشیگەیاند “حکومەتی عێراق پارەی بۆ هەڵەبجە تەرخان نەکردووە و 500 ملیۆن دینار لە بەشە بودجەی دیوانی وەزارەتمان بە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەدەین”.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد “عێراق سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە”.
هه‌واڵی زیاتر