سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پەیامنیر ڤیدیۆی ئەو کەسەی بلاو دەکاتەوە کەدەست لەئۆتۆمبیلى هاولاتیان دەدات کە گوایە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە ، دەلیت نەخۆشیم نیە و داواى لیبوردن دەکەم

ئەو کەسەی کە لە چەند رۆژی ڕابردوو ڤیدیۆی بڵاوبووەوە و گوایە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و دەستی لە ئۆتۆمبێلی خەڵک دەدا لە شاری هەولێر، داوای لێبوردن دەکا

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە لە کامێرای چاودێریی ماڵان لە گەڕەکێکی شاری هەولێر تۆمارکرابوو کە کەسێک دەستی لە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی خەڵک دەدا، دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەنێو خەڵکدا بڵاوکردەوە بەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەو کەسە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بۆ ئەوە وادەکات تا خەڵکی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بن.

 

لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە ئەمشەو بڵاوبووەتەوە ئەو کەسە کە ناوی “ئەحمەد ئادەم عەبدولقادر”ە دەڵێ” دانیشتووی گەڕەکی خانزادی شاری هەولێرم و دوێنێ هەر لە خۆمەوە دەستم لە چەند ئۆتۆمبێلێکی خەڵک دا ، هیچ نەخۆشییەکم نییە و زۆر باشم و بەبێ هۆکار وام دەکرد”.

 

ئەو کەسە لە ڤیدیۆیەکەدا داوای لێبوردن لە خەڵک دەکات و دەڵێ: “داوام لە خەڵک ئەوەیە کە کەس ئەو کارەی من دووبارە نەکاتەوە و پەشیمانم”.

هه‌واڵی زیاتر