سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ڤیدیۆ| ژنە شەرڤانێك بە برینداری دەكەوێتە دەست ھێزەكانی سەر بە توركیا و سوكایەتی پێ دەكەن

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت شەڕڤانێکى کچ لەلایەن چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەربە تورکیاوە بە دیل گیراوە.

ڕوانگەى سوری ڕایگەیاندووە، ئەو چەکدارانە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مامەڵەکردنیان لەگەڵ دیل پێشێلکردووە و سوکایەتی بەو شەڕڤانە دیلە دەکەن.

هاوکات هەسەدە بەیاننامەیەکى لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو ٢١ی تشرینی یەکەم، سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر گوندی میشراقەی سەربە شارۆچکەی عەین عیسا و شەڕڤانانیش بەرپەرچیان داونەتەوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا (چیچەک کۆبانی) کە یەکێکە لە شەڕڤانە ژنەکان، بریندار بووە و “کەوتووەتە دەست گروپە چەکدارە توندڕەوەکان.”

هاوکات داواش لە ژنانی جیهان دەکات، لەئاست ئەو پێشێلکارییانە بێدەنگ نەبن کە بەرامبەر ژنان دەکرێت لە رۆژئاوای کوردستان.

هه‌واڵی زیاتر