سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هاووڵاتییان دەربارەی ڕاییکردنی مامەڵەیەک ئاگادار دەکرێنەوە!

 

بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانی سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی كارا دەكرێتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە نۆرە وەربگرن.

بەرێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر، بڵاوی كردەوە كە بۆ نەهێشتنی قەڵەبالغی نێو فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە خلیفان و شەمامك و دەشتی هەولێر و رواندز و بەحرکە و قوشتەپە، نۆرەی ئەلیكترۆنی كارا دەكرێنەوە، هاتووە: “لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان، بڕیارماندا بە کاراکردنی سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی (الحجز الالکترونی) بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن لە ماڵەوە نۆرە وەربگرن وە لە کات و رێكەوتی دیاریکراودا سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن.”.

ئاماژە بەوەش كراوە، “ڕۆژی یەکشەممە 12ی 5ی 2024، هیچ هاووڵاتیەک ناتوانێت بەبێ وەرگرتنی نۆرەی ئەلیکترۆنی سەردانی ئەم فەرمانگانە بکات،دەبێت هاووڵاتی ژمارەی نۆرەکە (رقم حجز) لەگەل خۆی بهێنێت لەکاتی سەردانیکردنی فەرمانگەکەمان.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو كە نۆرەی ئەلیکترۆنی (حجز الالکترونی) لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەست نی یە ، وە ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە بەردەستە.

هه‌واڵی زیاتر