سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وەزیری پەروەردە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنەکەی بردە سەر

 

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ناوی مامۆستایانی وانەبێژ راستەوخۆ رادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە و ئەوەیش بۆ ئەوەیە تا بیانوو نەمێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئایار، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوومەوە و كۆبوونەوەكە نزیكەی 45 خولەكی خایاند، نزیكەی 15 خولەكم تەرخان كرد بۆ باسكردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان.

زیاتر گوتی، لەگەڵ سوودانی باسمان لەو شایستە داراییانە كرد كە پێویستە ئەوانیش وەك هەموو وانەبێژانی تری عێراق وەریبگرن.

روونی كردەوە، نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئاراستەی نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق كراوە.

بەگوتەی وەزیری پەروەردە، نووسراوەكەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەستی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، چونكە ئەوكات بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە میسر بوو.

“جگە لەو نووسراوانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دامەزراندنی مامۆستانی وانەبێژ ئاراستەی بەغدا كراوە، خۆیشم لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، نووسراوێكی ترم بۆ هەمان مەبەست لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بردووە و ڕادەستی سوودانیم كردووە”

هه‌واڵی زیاتر