سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هاووڵاتییەک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هەولێر کوژرا.

لەڕوداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاووڵاتییەک لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەلایەن کەسێکی دیکەوە کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەڕوداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاووڵاتی (ئیدریس ئەسعەدۆک سالح ) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی  لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ع ، س، أ) کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

هەر دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوە وێنە و ڤیدیۆی چەند ئافرەتێکی بیانی دوو تۆمەتباری بە رەچەڵەک سووری دەستگیر کرد.

تۆمەتبارەکان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە چەند ئافرەتێکی بیانی لە هەولێر کردووە و ته‌نانه‌ت داوای پارەشیان لێکردوون.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەوەی لە گوندی شەوک سەر بە شارەدێی مەلائۆمەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی لە نێوان دوو خانەوادە دروست بوو، بووە هۆی تەقەیەکی زۆر و  پشێویی لە ناوچەکەدا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر توانرا دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت. دواتریش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر کران و دەدرێنە دادگا.

هه‌واڵی زیاتر