سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

ئەمڕۆ سوودانی رایگەیاندووە، “مووچەی مانگی نیسان [ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان] بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دێت”.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سوودانی گوتوویەتی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان تازە رازیی بووە کە داهاتی نانەوتی رادەست بکات و بانکی TBIیش دەست بە تەوتین بکات؛ مووچەی مانگی نیسان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت”.

هه‌واڵی زیاتر