هەموو چاوەڕێ بوون جەمال بچیتەوە مارێ ، بەڵام پێم وابێ دواجار جەمال خۆی ئەوان دەنێرێتەوە مارێ!
پێش ئەوەی سودانی بچێتە ئەمریکا، جۆرێک لەڕێککەوتنی پێشوەخت لەگەڵ هەرێم کرا لەسەر هەناردەکردنی نەوت و ناردنی موچەو بڕیاریش درا لەمەودوا بابەتی موچەی فەرمانبەران تێکەڵی کێشەسیاسیەکان نەکرێ و ئەوکات دوو موچەش درا، ریسی پیلانگێڕیەکەیان جارێکی تر بووەوە بەخوری.
لەوکاتەدا دیسانەوە وەک پیشەی هەمیشەییان بەغدایان کردەوە رێگای کانی و سەردان دوای سەردانیان ئەنجام دا، لای هەموانیش روون بوو کەمەبەستی ئەو سەردانانە بۆ تێکدانی رێککەوتن و تەگەرە دروستکردنە بۆ هاتنی موچە و لەناو خودی موچەخۆران رایەکی گشتی دروست بوو و داوادەکراو هاوار دەکرا تکایە رێگای نەدرێ بچێت بۆ بەغدا چونکە دڵنیابوون بۆ تێکدانە.
مانگێک زیاترە ئەو سەردان و هەوڵانە بەردەوامن بۆ بەغدا، هەرچەندە کاریگەریان نەبووە بەڵام کێچ کەوتۆتە کەوڵیان بۆ راگرتنی!
ئەزانن بۆ وادەکەن؟
چونکە هیچ کەرەستەیەکی هاندانی خەڵیان لەدەست نامێنێ و ناتوانن ماسی لەناو ئاوی لێڵدا هەروەکو جاران راو بکەن.
بەڵام خەیاڵیان خاوەو جەمال هەر دەیانێرێتەوە مارێ.
نیاز حاجی