کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی پەسندکرد، کە دەکرێت ببێتە هۆی قەدەخەکردنی تیکتۆک.
بەگوێرەی پرۆژە بڕیارەکە، کۆنگرێسی ئەمریکا تەنیا نۆ مانگ بە کۆمپانیای بایتدانسی چینی کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکە دەبەخشێت، تاوەکو پشکەکانی لە تیکتۆک بفرۆشێت، ئەگەرنا لە ئەمریکادا ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە قەدەخە دەکرێت.
ئەمڕۆ پرۆژە یاساکە رەوانەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات، کە پێشتر رایگەیاندبوو، واژۆ و پەسندی دەکات.