سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە حکومەتی عێراق کرا پارە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان بکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پارە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان بکات.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزارەتەکە کۆبوونەوە.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ گوتی، کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لەبارەی دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ باسکران، “ناوی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە 37 هەزار و 740 وانەبێژن، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسان، نێردران بۆ حکومەتی عێراق بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەستی هەمیشەیی.”
تایبەت بەوانەبێژانی بەخشراو (ئەوانەی ساڵانی رابردوو وانەبێژ بوون ناویان لە ریزبەندی پەروەردەکاندا هەیە و لادراون)، کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی، “داوای ناو و زانیارییان دەکرێت بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ وەزارەت.”
دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام “مووچەیان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.”
کارۆخ عەبدوڵڵا دەڵێت، وەزیری پەروەردە پێی راگەیاندوو کە “حکومەتی ناوەند رەزامەند بێت یان نا مامۆستایانی وانەبێژ هەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.”
شایستەی مانگانەی مامۆستای گرێبەست بۆ بڕوانامەی دبلۆم 400 هەزارە و بۆ بەکالۆریۆس 500 هەزار دینارە.
هه‌واڵی زیاتر