وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی تێوەگلان و پشتیوانی کردن لە تیرۆر، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هاوکاری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە، حەوت کەسایەتیی و پێنج دامەزراوەی ئەمەریکی خستووەتە لیستی سزاکانی.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەوانەی خراونەتە لیستی سزادان پشتیوانی چەک، داراییان بە ڕژێمی ئیسرائیل داوە و پشتیوانیان لە تیرۆر و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کردووە لە کەرتی غەززە.