سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ھەواڵێکی گرنگ لە بارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم گەیشت


وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بەمنزیکانە نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە دەکرێتەوە، میکانیزمەکەش بەپێی رێککەوتنێک دەبێت کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.

حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دەڵێت “پشتیوان بەخودا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.” کە لە ئاداری 2023ـەوە دوای بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە.

ئەو وەزیرە باسی میکانیزمەکەش دەکات و دەڵێت “ئەو میکانیزمەی لەرێگەیەوە نەوت وەردەگیرێت و هەناردە دەکرێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەسەری رێککەوتووین.”

باسی نووسراوێکیش دەکات کە بۆ حکومەتی کوردستانیان ناردووە و دەڵێت “نووسراوێکمان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ پێدانی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانەوە بەرهەمدەهێندرێن بە کۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق کە کۆمپانیای سۆمۆیە و تاکە کۆمپانیای رێگەپێدراوە بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق.” بۆ ئەوەی لەڕێگەی بۆریی نەوتیی عێراقی – تورکی هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت.

هه‌واڵی زیاتر