سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە وەزارەتی داراییەوە، بۆ مووچەخۆران کەی مووچە دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەگەر لەلایەن عێراقەوە هیچ كێشەیەك دروست نەكرێت، ئەم هەفتەیە بڕی ئەو پارەیە دەنێردرێت بۆ مانگی شوبات كە پێشتر رەوانە نەكرابوون و هاوكات چەند داتایەكی لەبارەی ژمارەی مووچەخۆرانی كوردستان راگەیاند. 

ئەمشەو 24ی ئاداری 2024، محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێمە لەبەرانبەر لیستی سەربازیی و تەناهییەوە كۆدەكانمان لە هەفتەی رابردووەوە ناردووە و راشی گەیاند كە بەدڵنیاییەوە دەڵێم: هیچ بیانوویەك لەبەردەم عێراق نەماوە بۆ ئەوەی بەشە نەنێردراوەكەی تری مووچە بۆ هەرێم نەنێردرێت. 

بەڕێوەبەری ژمێركاری راگەیاند: چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.

هه‌واڵی زیاتر