سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

نرخی مریشک دابەزی

بەراورد بە چەند رۆژێک پێش ئێستا، هەر کیلۆیەک مریشک 750 دینار دابەزیوە؛ لە هەولێر کیلۆیەک مریشکی زیندوو دوو هەزار و 300 دینارە و لە سلێمانی دوو هەزار و 250 دینارە؛ لە دهۆکیش کیلۆیەک مریشک دوو هەزار دینارە و لە هەڵەبجە دوو هەزار و 500 دینارە.
رۆژی یەکشەممە، 9ـی تەممووزی 2023، دڵدار هەژار، مریشکفرۆش لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر
“ئەمڕۆ کیلۆیەک مریشک 2 هەزار و 300 دینارە”.
ئەو کاسبکارە ئاماژەی بەوەکرد، “دابەزینی نرخی مریشک هۆکاری زۆرە، لەوانە دوای جەژنی قوربانە و خواست کەمە لەسەری؛ هەروەها زۆرینەی کێڵگەکانی پەلەوەر پێکەوە مریشکیان گەورەکردووە و دەیخەنە بازاڕەوە”.
مریشک لە سلێمانیش نرخی دابەزیوە. یوسف سەردار، مریشکفرۆشێکی شاری سلێمانییە و ئەمڕۆ یەکشەممە
کیلۆی مریشکی زیندوو لە سلێمانی دوو هەزار و 250 دینارە. گوتیشی، “یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی مریشک ئەوەیە کە وەرزی هاوینە. لەم وەرزەدا گەورەکردنی مریشک خەرجی زیاتری دەوێت و خاوەن کێڵگەکان دەیانەوێت بە زوویی ئەو مریشکەی گەورەیان کردووە بیخەنە بازاڕەوە”.
لە دهۆک نرخی مریشکی زیندوو لە هەموو شارەکانی دیکە هەرزانترە. بە گوتەی مریشکفرۆشانی شارەکە
کیلۆیەک مریشکی زیندوو دوو هەزار دینارە. بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە هەڵەبجە نرخی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و 500 دینارە.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە، کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی سپی، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان 146 هەزار تۆنە؛ ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن و بەمشێوەیەی خوارەوە دابەشبوون:
– هەولێر؛ 576 پەلەوەرخانە
– سلێمانی؛ 727 پەلەوەرخانە
– دهۆک؛ 344 پەلەوەرخانە
– هەڵەبجە؛ 35 پەلەوەرخانە
– گەرمیان؛ 158 پەلەوەرخانە

 

هه‌واڵی زیاتر