سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەھمەن کاک عەبدولڵا:ئەوە خێرە هەرباسی دزینی داهاتی سلێمانی بکەی یەکێتی قوشقی دەبێت

ئەوە خێرە هەرباسی دزینی داهاتی سلێمانی بکەی یەکێتی قوشقی دەبێت

بەداتاو ئامار ئەو ژمارانەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەکانی سنورری سلێمانی هەڵەبجە گەرمیان ڕاپەڕین ، دراوە بەقوباد تاڵەبانی و بۆی سەلمێنراوە کەدەدزریت و ناگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم .

ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بەئاشکرا ڕای گەیاند کەداهات لەسنوری سلێمانی وەک پیویست کۆناکریتەوە و ناگەڕێتەوە بۆحکومەت .

یەکێتی نوێ ی ماڵی مام جەلال لە دوای ( ۸ی تەمووز ) ڕایان گەیاند دزی و قاچاخچێتی و سەرانە وەرگرتنمان کۆتایی پێ هێنا واتا باڵی لاهور شێخ جەنگی کەهەر یەکیتی بوون ئەو کارەیان کردوە !

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی چەن ڕۆژێك پێش ئیستا ڕای گەیاند ، داهاتی قاچاغ چێتی سنوری باشماخ شەو ڕۆژێك ( ٦ ملێۆن دۆلارە ) !

فاشل ئەو کەسە نیە کەبەژمارەو داتاوبەڵگە قسە دەکات ، ئەو کەسە فاشلە کەجنیو دەدات و یەکبەڵگەی بۆ ووڵام دانەوە پێ نیە .

خۆتێكدان و قوشقی بوون و جنێۆ دانی ناویت ، ۳٠ ساڵە یەکیتی حاکمی بکوژ و ببڕی زۆنی شەڵەقاوە ، ( قڵادزی تا کفری دێگەڵە تا پێنجوێن ) ئادەی دەست هەڵبرن و شانازی بەیەک پرۆژەی ستراتیجی و ئاوەدانی سنورەکەتانەوە بکەن ، خۆ خەڵکی ئەو سنورە چاوی هەیە و شاکاری دزیەکانتان دەبینیت ، دەبینیت چەن فاشلن لەحوکمداری دا

بەچیتان دەنازن بەدوو سایدی ( کەلار دەربەندیخان وکەلار سلێمانی) تان کەلە ۲٠۱۳ ەوە پارەبۆ ئەو پرۆژەیە لەحکومەت وەردەگرن و دەیدزن و پرۆژەکەش تا ئیستا ٤٠٪ یشی تەواو نەبوە .

بەدوو سایدی ڕانیە دووکانتان دەنازن کە لە ۲٠۱۳ ەوە پارەو بودجەی لەحکومەت بۆوەر دەگرن دەیدزن و تا ئیستاش ٥٠٪ تەواو نەبوە .

ئەی بەخەڵکی کەلار و کفریتان گوتوە ( ۳٥٠ ملیۆن دیناری ) پارەی سبوخی دووسایدی کەلار کفری چی لیهات و بۆ ریگاکە ناکریتەوە ؟

سێ سال درۆتان بەگویی خەلکی سلیمانی دا دەدا گوایە مەسرور بارزانی پارە نادات بۆ سەد مەتریەکەی سلێمانی ، چونکە دەتان ویست دوقاتی تێچوونی جادەکە وەرگرن و بیدزن ، بەلام سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی پارەی تەرخان کرد بۆ سەد مەتریەکە و زور بەجوانی کارەکانی دەکرا ، بەلام دەستی موزەرەتتان گەیشتە پارەکەی سەر نوقمتان کرد و پرۆژەکەتان وەستاند .

ئەری بەراست ۱۳ ساڵ پێش ئیستا بەخەلکی هەلەبجەتان گوت یاریگایەکتان بۆ دروست دەکەین وەک ئەوەی ( سیئۆل ) ئیستا یاریگاکەی( صمود) لەوەی هەڵەبجە دەچیت .

کورە باسی چیتان بکەم بخوا تا خولی پەرلەمان تەواو دەبیت باسی دزی و فاشلی ئیدارەو حوکم ڕانی ئیوە بنوسم کۆتایی نایەت .

بەس حەزدەکەم خەلک شتیک بزانێت دوای هەشتی تەمووز داهات لەسلیمانی کەمی کردوە ، خۆزگە چاکتان نەکردایە باخراپتر نەبوو بایە .

بهمن کاك عبداللە
پەرلەمانتاری کوردستان

هه‌واڵی زیاتر