سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

مەسرور بارزانی لەسەر خێزانە کوژراوەکەی تورکیا ھاتە دەنگ

ئێوارەی رۆژی هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران. مەسرور بارزانی لەو بارەوە رایدەگەیێنێت، “زۆر دڵتەنگم بە هەواڵی تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشێکی دڕندانە بۆسەر خێزانێکی کورد لە کۆنیای تورکیا”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان دەکات و رایدەگەیێنێت، “چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی هێرشەکە بەتەواوی سزابدرێن”.

هه‌واڵی زیاتر