سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

مووچەی زیادەی سەدان ماموستا و فەرمانبەر دەبڕدرێ

مووچەی زیادەی سەدان ماموستا و فەرمانبەر دەبڕدرێ

شوان بەرزنجی

بەپێی بەڵگەیەک زیاتر لە هەزار و 41 فەرمانبەر و مامۆستای وەزارەتی پەروەردە بە نایاسایی پلە و زیادە مووچەیان پێدراوە و ئەو زیادە مووچانەیان لێ دەبڕدرێ.

لە پێداچوونەوە بە دۆسیەی 4 هەزار و 613 فەرمانبەر و مامۆستای وەارەتی پەروەردە، كە تیایدا لە دۆسیەی هەزار و 333 كەسدا سەرپێچی لە پلە و مووچەی زیادەدا هەبووە، دوای وردبینی دەركەوتووە، هەزار و 111 كەسیان سەرپێچیی یاساییان هەبووە و لەو ژمارەیە هەزار و 41کەسیان زیادە مووچەکانیان دەبڕدرێ و کە بەهۆیەوە ساڵانە یەک ملیار و 580 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە.

هه‌واڵی زیاتر