سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

كەشناسی ھەرێم : لە سبەینێوە پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما به‌رزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت.بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 45 پلە دەبێت، لە سلێمانی 46 پله‌، هەڵەبجە 46 پلە، دهۆک 44 پله‌ و کەرکوک 48 پلە دەبێت.هاوكات سبەینێ چوارشەممە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە،هەڵەبجە 43 پلە، دهۆک 41 پله‌ و کەرکوکیش 44 پله‌ دەبێت.

هه‌واڵی زیاتر