سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بۆ وەرگرتنی (ئیقامە)، چەند كوردێكی دانیشتووی بەریتانیا بە ئاڵای عێراقەوە ھەوڵی ناشرینكردنی كوردستانیان دا

چەند كوردێكی دانیشتووی بەریتانیا بە ئاڵای عێراقەوە لەبەردەم نووسینگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە وڵاتەكە كۆبوونەوە و ھەوڵی ناشرینكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیان دا.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر، گردبوونەوەكە بۆ ناشرینكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بووە و ویستوویانە وا پیشان بدەن كە ھەرێمی كوردستان شوێنی ژیانی تێدا نییە و ئامانجیان ئەوە بووە حكومەتی بەریتانیا (ئیقامە)میان پێ بدات.

ئەمە لە كاتێكدایە لەلایەن حەشدی شەعبی و بە پیلانگێری و خیانەتی باڵی شكستخواردووی ناوی یەكێتی هێرش كرایە سەر كوردستان و لە %٥١ خاكی كوردستان لە دەستدرا و چەندان پێشمەرگە شەهید بوون، دەستدرێژی كرایە سەر كچانی كوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە، بەلام ئەم كەسانەی كە ئەمرۆ گردبوونەوە یەك ھەڵوێستیان نەبوو و بێ دەنگیان ھەڵبژارد.

هه‌واڵی زیاتر