وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021، ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی نوێی له باره‌ی رۆژانی جه‌ژن و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌ركرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی به‌ستنی ماسك و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، سزا ده‌درێت.