سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئاشكرابوو… ئەمڕۆ لاھور جەنگی و پاڤڵ تالەبانی لەگەل كێ كۆبوونەتەوە

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ھەواڵدەری پەیامنێر چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هەریەک لە قاسم سولیمانی و باڤێڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبونەتنەوەو بڕیاریان داوە ئەو سەنگەرانەی بەدەست هێزەکانی یەکێتین بەبێ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی ڕادەست بکەن.

سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە کۆبوونەوەکە تایبەت ئاژانسی پەیامنێر ڕایگەیاند: 2 کاتژمێر پێش ئێستا لە (ناحیەی ڕەشاد) سەر بە شاری کەرکوک هەریەک لە قاسم سولیمانی فەرماندەی سوپای قودس و باڤێڵ تاڵەبانی کۆڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی، بەئامادەبوونی ئیقبال پور بەرپرسی باڵای ئیتلاعاتی ئێران و بەرپرسێکی دیکەی باڵای یەکێتی لە موسڵ کە لە ئەسڵدا شیعەیە کوبوونەتەوەو ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی لە کاتی هێرشی هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی هەموو ئەوسەنگەرو شوێن وناوچانەی بەدەستی هێزەکانی یەکێتیەوەن و لەژێرکۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەواندایە ڕووبەڕووی حەشدی شەعبی نەبنەوەو ڕادەستی حەشدی شەعبی بکەن.

سەرچاوەکە دەشڵێت، ئەوە زانیارییەو من خۆم لەنزیک ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنەم، پێویستە هەموولایەک لەو خیانەتە ئاگاداربکرێنەوە، کە ڕەنگە کارەساتی گەورەی بەدواوە بێت و چەندین ناوچەی تر لەخاکی کوردستان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکرێت.

هه‌واڵی زیاتر