سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سبەی بۆ یەکەم جار لە عێراق و ھەرێمی کوردستان كۆنفرانسی تایبەت بە بواری دڵنیایی بەڕێوەدەچێت

بۆ یەكەمین جار لە مێژووی عێراق و هەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری دڵنیایی یەكەم كۆنفرانسی تایبەت بە بواری دڵنیایی بەڕێوە دەبەن.

بڕیارە سبەی یەکشەممە 5/5/2024، كاتژمیر 10ی سەرلەبەیانیی لە هۆتێلی دیڤان لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی دەیان كەسایەتیی ئەكادیمی و شارەزایان و پسپۆڕان بوارەكە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دیكە، وێڕای نوێنەرانی كۆمپانیاكانی دڵنیایی، یەكەم كۆنفرانسی تایبەت بە بواری دڵنیایی بەڕێوەبچێت.

کۆنفرانسەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری دڵنیایی بەڕێوە دەبرێت، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و (ئایندەی كەرتی دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان) لە ئامێز دەگرێت.

هه‌واڵی زیاتر