ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان دوو خێزانی دراوسێ دروست بوو و چەك بەكار هات و چەند كەسێك زامدار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەهاری نوێی شاری هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ دوو خێزانی دراوسێ بووەتە شەڕیارن و چەكیان لە دژی یەك بەكارهێناوە و تەقە كراوە، لە ئەنجامدا پێنج كەسێك زامدار بوونە كە چەند بریندارێك لەو كەسانە بوونە كە ناوبژیی شەڕەكەیان كردووە.
ئاماژەی بە ئەوەش دا كە ئێستا هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆخەكەیان ئاسایی كردووەتەوە و سەرقاڵی گەڕانن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان.
بەپێی گوتەی شایەدحاڵەكان، شەڕی دراوسێكان لەسەر منداڵ بووە و دواجار گەیشتووەتە بەكارهێنانی چەك لەدژی یەكتر،
گەڕەکی بەهاری نوێ یەکێکە لە گەڕەکانی سنووری شارەوانیی هەولێر و دەکەوێتە سەر شەقامی سەد مەتری نزیک ڕێگای هەولێر – مەخموور لە تەنیشت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر.