سەرۆکی پەیمانگەیەکی فەلەکی لە میسر رایگەیاند، جەژنی قوربان، لە ڕووی فەلەکییەوە، کە دیاریکراوە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە 16ـی حوزەیرانی 2024
دکتۆر تەها ڕابح، سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی زولحەججەی ساڵی 1445ی کۆچی لە ڕووی فەلەکییەوە ڕۆژی هەینی (6ـی حوزەیرانی 2024) دەبێت.
سەرۆکی پەیمانگەکە ئاماژە بەوە کردووە، جەژنی قوربان، لە ڕووی فەلەکییەوە، کە دیاریکراوە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە 16ـی حوزەیرانی 2024.