دەقی راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر:
کاتژمێر 6:15ی ئێوارەی 23-4-2024، تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی کرد.
لە دەوروبەری شاروچکەی عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەسەختی بریندار بوو.
لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان دەستگیر کرا. لێکۆڵینەوە بەردەوامە.