سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پێشمەرگەیەكی ژینگە لەسەر چیای سەفین تووشی هەڵدێران بووەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە بە فڕۆكە رزگار كرا.
گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە چوونەتە هانای ئەو پێشمەرگەیە و گەیەنراوەتە گۆڕەپانێک لە قەتپاڵی چیا بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتنی بەرگریی شارستانی رزگاری بکەن.
كەمێك پێش ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر لە رێگەی تیمی فریاگوزاری ئاسمانییەوە گەیشتنە بەرزاییەکانی چیای سەفین و توانیان پێشمەرگەكە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر.