سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

تورکیا دەیەوێت چیبکات و بەنیازی چییە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان

موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

موستەفا ئۆزجەلیک گوتی، ئەمریکاش پێی باشە پەیوەندیی عێراق و تورکیا لە ئاستێکی باشدابێت، گەڕانەوەی محەممەد شیاع سودانی لە ئەمریکا  و بڕیاری سەردانی ئۆردووگان لە گوڵانی داهاتوو بۆ ئەمریکا هەنگاوی زۆر باشن.

ئۆزجەلیک دەشڵێت، ئەم پەیوەندییە دیپلۆماسییانە بەردەوام دەبن، هاتنی ئۆردوگان بۆ هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرینگە چونکە هەرێمی کوردستان واقیعکە و ستاتۆیەکی دەستوورییە و تورکیا دەیەوێ ئەم پەیوەندییە بەهێزتر بکات.

ترافیکی دیپلۆماسی نێوان عیراق، تورکیا و ئەمریکا  لەیەکتر دوورنین، بەڵام ئەمە بێ ئێران نابێت، چونکە ئێران ڕۆڵی خۆی هەیە لە عێراقدا، تورکیا دەیەوێ لە ناکۆکییەکانی “ئێران-ئەمریکا و ڕووسیا – ئەمریکا و ناکۆکییەکانی ئیسرائیل- ئێران” سوود وەربگرێت و کارتێک بەکار بهێنێت.

دەشڵێت: پیویستە تورکیا چالاکییە سەربازییەکانی لە ناوچە کوردییەکان بوەستێنێت و پەکەکە خۆی دووربگرێت، تورکیا ناتوانێت سیاسەتی خۆی بەردەوام بکات ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، تورکیا خۆیشی هەست بەمە دەکات.

هه‌واڵی زیاتر