سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر

سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر شێوازی پێشوازیکردنی لە هەولێر دەردەبڕێت و واژۆکردنی 2 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیش لەگەڵ حکومەتی عێراق بە “گرنگ” ناودەبات. 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بەشێکی قسەکانی تایبەت بوو بە پێشوازیکردنی لە هەولێر.
سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر و بوونی ئاڵای تورکیا شانبەشانی ئاڵاکانی کوردستان و عێراق لە شەقامەکان قسەی کرد و رایگەیاند، رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەو جۆرە ئاماژەیە بە پەیوەندیی دۆستانەی نزیکی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆککۆماری تورکیا زیاتر لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە قسەی کرد و گوتی، خواستی بەرەوپێشبردنی ئەو “هاوکارییە”ی لەنێوان هەردوولا بنیاتنراوە، بەردەوامە.
هه‌واڵی زیاتر