سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەپیکۆر ئامادایی خۆی دەربری بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان “ئەپیکۆر” :

ھیوادارن سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا ھەنگاوێک بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لە نێوان حکومەتی تورکیا و عێراق و ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت.

ئەندامانی رێکخراوەکە ھیوادارن سەردانەکەی ئەردۆغان بۆعێراق و ھەرێمی کوردستان ببێتە ھەنگاوێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و پێویست لە نێوان حکومەتی تورکیا وعێراق و ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا.

لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و ھاوبەشەکانیان، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا لەبەردەستدان، تا ئەو کاتەی لە نێوان حکومەتی عێراق وھەرێمی کوردستان رێککەوتنی نوێ دەکرێت، ھەروەھا لە بارەی دڵنیایدان لە پێدانی پارەی فرۆشی نەوت لە رابردوو ئێستادا.

هه‌واڵی زیاتر