سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بە گومانی بازرگانیکردن بە چەک و ماددەی هۆشبەر پۆلیسی بەلجیکا دەستی بەسەر دوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەکـ/ـەکەدا گرت

‎بە گومانی بازرگانیکردن بە چەک و ماددەی هۆشبەر پۆلیسی بەلجیکا دەستی بەسەر دوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی پەکـ/ـەکەدا گرت

‎پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەنالێ ستێرک و مەدیا هەبەری سەر بە پەکەکە و دەستی بەسەر ژمارەیەک کەل و پەلی کەناڵەکاندا گرت.

‎ئاژانسیەکانی بەلجیکی بڵاویانکردەوە، دوێنێ شەو “زیاتر لە 200 پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەناڵی ستێرک تی ڤی و مەدیا هەبەر”، کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پۆلێن دەکرێن و ئەوەی دووەمیان بە تورکی پەخش دەکات.

‎ڕوونیشکردەوە کە پۆلیسەکان دوای دەستبەسەرکردنی پاسەوانی کەناڵەکان، دەستیان کرد بە پشکنینی ستۆدیۆکانیان کە بارەگاکانیان لە برۆکسلی پایتەختە و بۆ ماوەی 4 کاتژمێر پشکنین بەردەوام بووە.

سەرچاوەکان هۆکاری ئەم هەڵکوتانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە پۆلیس زانیاری دەست کەوتووە لەناو کەناڵەکە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەری مەترسیدار و چەک و کەرستەی تەقینەوە دەکرێت. بەلام نازانرێت پۆلیس دەستی بەسەر هیچ یەکێک لەو مادانە گرتووە یان پێشتر لە پۆلیس شاردراونەتەوە.

هه‌واڵی زیاتر