سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کۆبوونەوەکە گرنگەکەی نێوان
کوردستان و تورکیا کۆتاییھات

کۆبوونەوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی یاوەری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییان هات.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەردۆغان و شاندەکەی ئێستا لە رێگەن بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ئەوەی بەرەو تورکیا بگەڕێنەوە.

ئەردۆغان کاتژێر 20:15 گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و پاشان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

هەروەها کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22-4-2024، دوای 13 ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری سەردانی عێراقیان کرد.

هه‌واڵی زیاتر