سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

گرفتی هەولێر و بەغداد دەربارەی دۆسیەیی نەوت چارەسەربوو

 

گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دوای کۆبوونەوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆککوەزیرانی عێراق، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە نەوت لە رێگای بۆرییەوە هەناردە بكرێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتیشی، 26 لێكتێگەیشتن لە نێوان عێراق و توركیا لە چەند بوارێكدا واژووكراون و توركیا بەشداردەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و نەهێشتنی كێشەی كەمئاویی لە عێراقدا.

ئاشكراشیكرد، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە كە نەوت بە بۆری هەناردەبكرێت و كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن گرێبەستیان هەیە پێویستە نەوت لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت كە بۆ ئەوەش حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە.

هه‌واڵی زیاتر