پارێزگاری هەولێر دەڵێت: یه‌که‌م جار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه و له هه‌موو دونیا کاری وا کراوه و ده‌کرێ.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، یه‌که‌م جار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه، به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراون.
وتیشی: ئه‌وه بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه و له هه‌موو دونیا کاری وا کراوه و ده‌کرێ.
شەقامەکانی هەولێر بە ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا، بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕازێندراوەتەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەردانی هەولێر بکات.