سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەگەری سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کەتیبەیەکی توندڕەو لە سوپای ئیسرائیل، تەلئەبیب توڕە دەکات.

بێنی گانتز، وەزیر لە کابینەی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر یەکەیەکی سوپای ئیسرائیلدا بە پێشینەیەکی مەترسیداره، و جەختی لەوە کردەوە کە کاردەکات بۆ بەربەست لە تێپەڕاندنی بڕیارنامەیەکی لەو شێوەیە.

ڕۆژنامەی ئاکسیۆسی ئەمریکی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاکێجێک لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەتیبەیەکی سوپای ئیسرائیل ڕابگەیەنێت بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین

. لە بەرامبەردا ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، بڕیاری واشنتۆنی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر

کەتیبەى ” نتساح یەهودا”  بە مەترسیدار زانی و هێڵی سوور دەبڕێت.
بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ئەو هەنگاوەی بە “شێتی و هەوڵێک بۆ سەپاندنی دەوڵەتی فەلەستینی بەسەر ئێمەدا” وەسف کرد.
ڕادیۆی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن چەند جارێک داوای زانیاری لە تەلئەبیب کردووە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی کەتیبەی “نتساح یەهودا”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕازی نییە بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەو کەتیبە لە دژی فەلەستینییەکان لە ساڵی ٢٠١٩ کەناری ڕۆژئاوای .
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە کە “ئەو حکومەتەی من سەرۆکایەتی دەکەم هەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر دژی ئەم هەنگاوانە”.
ناوبراو لە تویتێکدا کە لە پلاتفۆرمی “X” بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “لەکاتێکدا سەربازەکانمان شەڕی ئەهریمەنەکانی تیرۆر دەکەن، مەبەستی سەپاندنی سزا بەسەر یەکەیەکی سوپادا بەرزیی بێمانایی و دابەزینی بەهاکانە”.

ئەگەر ئەو لێدوانانەی ئەو سێ بەرپرسە ئەمریکییە بۆ ئەکسیۆس دراون، ڕاست بن، ئەمە یەکەمجار دەبێت کە واشنتۆن سزا بەسەر یەکەیەکی سەربازی ئیسرائیلدا بسەپێنێت.

هه‌واڵی زیاتر