شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كالسۆی بابل ڕایگه‌یاند كه ده‌ركه‌وتووه هیچ هێرشێك نه‌كراوه و لیژنه‌یه‌ك بۆ هۆكاری رووداوه‌كه پێك هێنراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سه‌ربازگه‌ی كالسۆ له باكووری شاری بابل، كه باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پۆلیسی لێیه، ڕایگه‌یاند كه كارمه‌ندێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و هه‌شت كه‌سیش بریندارن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه کە ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 01:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕووی دا، دوابه‌دوای ئه‌وه ئاگری گه‌وره كه‌وته‌وه، به‌ڵام به‌رگریی شارستانیی بابل و لایه‌نه پشتیوانه‌كانی دیكه هه‌وڵی خێر و زۆریان دا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
ڕاشیگه‌یاندووه لیژنه‌یه‌كی هونه‌ریی باڵای تایبه‌تمه‌ند له به‌رگریی شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك هێنرا، بۆ زانینی هۆكاری ته‌قینه‌وه و ئاگره‌كه و ئاگره‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و ده‌رچوونی ڕاگه‌یاندراوه فه‌رمییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق و وته‌بێژی فه‌رمیی پێنتاگۆنیش، باس له‌وه كراوه هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازی یان ئاسمانی له سنووری بابل نه‌كراوه، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتی سه‌ركردایه‌تیی به‌رگریی جه‌وی هاتووه، كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان یان جه‌نگی له ئاسمانی بابل نه‌بووه له كاتی رووداوه‌كه‌دا.